وەزیرى دەرەوەى تورکیا هۆشدارى لە
لێکەوتە سەربازییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و هێرشەکانى ئەم دواییانەى ئیسرائیلیش
بە کارەسات ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا، لە
کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاریکاری ئیسلامیداواى لە کۆمەڵگەى
نێودەوڵەتى کردوە کە رۆڵیان هەبیت و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ توندوتیژییەکاندا
بکەن و جەختى کردوەتەوە کە بێدەنگى ئەوان دەرگاى شەڕێکى گەورەتر دەکاتەوە کە
کاریگەرییەکەى بۆ هەمو لایەک دەبێت نەک بەتەنها ئێران و ئیسرائیل.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە پێویستە بە
خێرایی رێگە لەم شەڕە بگیرێت و نەهڵێندرێت ببێتە ناکۆکى هەرێمى کە دواتر رێگەگرتن
لێی ئەستەم بێت.
ئەم وتاى فیدان لەکاتێکدایە، تا ئێستا
شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و وەزیرى دەرەوەى ئێرانیش رایگەیاند کە
لەژێر هیچ فشارێکدا سازش لە مافەکانیان ناکەن.
134 جار خوێندراوەتەوە