پوتین: دوو کوورەى ئەتۆمیی دیکە لە ئێران دروست دەکەین

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 21/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆکى روسیا ئاشکرایدەکات کە تا ئێستاش کارەکانیان لە دروستکردنى ئەتۆم لە ئێران بەردەوامە و دەشڵێت: دوو کوورەى ئەتۆمیی دیکە لەو وڵاتە دروست دەکەین.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى روسیا لە کۆڕبەندى ئابورى لە سانت پترسبۆرگ رایگەیاندوە؛ سەرەڕاى ئەو مەترسییانەى ئێستا لە ئێران هەیە، بەڵام کارکردنیان لە دامەزراوەى ئەتۆمیی بوشەهر بەردەوامیی هەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە کارکردنیان بەردەوام دەبێت و لە ئێستادا نزیکەى 600 کارمەندیان لە ئێرانن و نیازیشی نییە بیانگوازێتەوە و گەرەنتى ژیانى کارمەندەکانى لە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل وەرگرتوە.

 

سەرۆکى روسیا جەختیشى کردوەتەوە کە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردنەکانیان لە ئێران لە بەکارهێنانى ئاشتیانەى وزەى ئەتۆمیی و لەو چوارچێوەیەشدا گرێبەستیان لەگەڵ ئێران واژۆ کردوە بۆ دروستکردنى دوو کوورەى ئەتۆمیی دیکە لە بوشەهر، جگە لەو کورانەى ئێستا کار دەکەن.

 

روسیا هۆشدارى لە دەستوەردانى سەربازیی ئەمەریکادا لە ئاڵۆزییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، رۆژى رابردوش لەسەر هێرش كردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان و لە وتارێكدا لە ئەنجومەنی ئاسایش رافایل گرۆسی،  بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هۆشداریدا بە ئیسرائیل و ئێران كە هەر هێرشێک بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشەهر دەرئەنجامێكی کارەساتباری لێدەكەوێتەوە.

557 جار خوێندراوەتەوە