وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت دەكاتەوە وڵاتەكەی
بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبورای ئاشتیدا بەكار دەهێنێت و ئاشكراشیدەكات ئامادەكاری بۆ
كۆبونەوەیەكی دیكە لەگەڵ ئەوروپییەكان دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی عەباس عراقچی، وەزیری
دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەشداری كۆبونەوەی جنێفی كرد و رایگەیاند: بەرنامە
ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی لەبواری ئاشتیدا بەكاردەهێنرێت، نەك بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.
وتیشی: لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ
كۆبونەوەیەكی دیكە لەگەڵ ئەوروپییەكاندا دەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەبێ ئەوەی
چاوەڕێ بكەن ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر تاران رابگرێت، ئەوروپییەكان داوا دەكەن
بەشداری دانوستانەكانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تایبەت بەوڵاتەكەیان لەگەڵ
واشنتۆن بكەن.
104 جار خوێندراوەتەوە