نەتانیاهۆ: ئێران نزیكەی 28 هەزار موشەكی هەیە

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 20/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئێران نزیكەی 28 هەزار موشەكی هەیە و نابێت رێگە بدرێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم، دەشڵێت: وڵاتەكەی توانای لەناوبردنی بەرنامە و دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانی هەیە.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەئامانج گیرا، لەكاتی سەردانی بۆ پەیمانگای ستراتیژیی تەلئەبیب بۆ لێکۆڵینەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: پێویستە رێگری لە تاران بكرێت كە خاوەنی چەكی ئەتۆم بێت، چونكە دەبێت بەجێگەی مەترسی نەك تەنها بۆ سەر تەلئەبیب، بەڵكو بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە و تەنانەت بۆ جیهانیش.


وتیشی: ئێستا ئێران خاوەنی نزیكەی (28) هەزار موشەكە، بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمیش هەنگاوەكانی خێراتر كردوە، بۆیە پێویستە رێگری لێبكرێت.


رونیكردەوە، سوپای ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران و بنكە سەربازییەكان بەئامانج دەگرن، بەڵام ئێران ناوچە مەدەنییەكان و هاوڵاتیانی بێ تاوانیان بەئامانج گرتوە.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی كردەوە كە؛ وڵاتەكەی توانای لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و تەواوی دامەزراوەكانە هەیە، هەروەها وتیشی: سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكات كە هەمیشە هاوكاری پێشكەش بەوڵاتەكەی دەكات.

131 جار خوێندراوەتەوە