خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا کاتێک پلەی گەرمی زۆر بەرزە، یارمەتی کەمکردنەوەی
تینویەتی دەدات، بەمەرجێک ئەو شوێنەی لێی دەخورێتەوە کراوەبێت و هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ
بکات.
تەندروستی:KNNC
د. کامەران ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت: خواردنەوەی چا یان
هەرخواردنەوەیەکی گەرم دەبێتەهۆی کشانی ملولەکانی خوێن و زیادکردنی رێژەی ئارەقکردنەوە
و دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، بەڵام بەمەرجێک شوێنەکە کراوەبێت.
دەشڵێت: بەپێچەوانەوە خواردنەوەی ئاوی سارد یان شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو
و لیمۆی سارد، لە شوێنی داخراو و ژوردا یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات.
ئامۆژگاریشمان دەکات، لە دەرەوەی ژور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم
باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد، چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی
ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینویەتی و دوای ماوەیەکی کورت
دووبارە تینووت دەبێتەوە.
هەروەها، خواردنەوەی چای
گژوگیای گەرمی وەک گوڵەبەیبون یا لیمۆ و نەعنای گەرم یان شیری گەرم لە چا و قاوە
باشترە، هەروەها پێویستە لە هاویندا مرۆڤ دور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان،
رۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات .
134 جار خوێندراوەتەوە