ئەمساڵ دوو جەژنی ئایینی و نەتەوەیی هاوکاتن و
بارانیش لە هەردوو جەژنەکەدا دەبارێت، کەشناسێکیش دەڵێت: لە 13 رۆژی کۆتایی ئەم
مانگەدا لە نێوان 100 بۆ 300 ملم باران دەبارێت.
دوای ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی
گرتەوە، رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە کەش و هەوا جێگیر و سەقامگیر دەبێت و پلەکانی
گەرماش 4 بۆ 5 پلە بەرزدەبنەوە، ئەمەش بە وتەی ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی.
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی پێنج
شەممە 19/3/2026 سەرلەنوێ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەری
دوو نزمە پاڵەپەستۆی قوڵ لەدەریای ناوەراست و سوورەوە و شەپۆلێکی بەهێزی لێزمە
باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتکەی چیابەرزەکان
و دابەزینی پلەکانی گەرما بە رێژەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی.
کاریگەری نزمەپاڵەستۆکەی دەریای ناوەراست ئەمجارە
پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە بەدرێژای رۆژانی جەژنی رەمەزان
و نەورۆز تا کۆتای ئەم مانگە 31/3/2026 کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت بەدرێژایی ئەو
ماوەیەش کەش و هەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیر ئەبێت.
بڕی بارانی پێشبینی کراو لە نێوان 19/3/2026 بۆ
کۆتایی مانگ بەم جۆرەیە:
سلێمانی و هەڵەبجە 200 - 250 ملم
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ 200 - 300 ملم
سەنتەری پارێزگای هەولێر و ناوچە نزمەکان 50 -
100 ملم ناوچە شاخاویەکانی پارێزگا و ئیدارەی سۆران بەگشتی 200 - 300 ملم
ئیدارەی راپەرین 100 - 200 ملم
پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان 100 - 150
ملم
189 جار خوێندراوەتەوە