رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی وادەی کۆتاییهاتنی شەڕ
لە دژی ئێران ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، بەپێچەوانەی خەمڵاندنەکان ئەگەری رووخانی
دەسەڵاتی تاران بەهۆی ئەم شەڕەوە لاوازە.
لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم بە پشت
بەستن بە لێدوانی بەرپرسانی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران
کەمترە لەوەی لە سەرەتادا خەمڵێندراوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، ڕەنگە تا کۆتایی هەڵمەتی سەربازییش ڕووخاندنی
ڕێژیمی ئێران بەدی نەهێنرێت.
لە بەشێکی
دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە نزیکەی دوو هەفتەی دیکەی دەوێت بۆ تەواوکردنی
ئامانجەکانی هەڵمەتە سەربازییەکە.
روونیشکراوەتەوە، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل سەروبەندی جەژنی فەسح، یەکی نیسانی، وەک وادەیەک
بۆ ئەگەری کۆتایی هاتنی هەڵمەتی سەربازی لە دژی ئێران دیاری کردووە.
2351 جار خوێندراوەتەوە