پێشبینی کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن بزانە

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 16/03/2026
کوردستان
+
-

شارەزایی کەشناسی پشتیوان پێنجوێنی بە KNN ڕایگەیاند بەپێی پێشبینییەکان ، لە ڕۆژانی داهاتوودا تەنانەت یەکەم ڕۆژی جەژنیش لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و ئەگەری تەرزەبارینیش هەیە

 

 

ڕاشیگەیاند سبەینێ، سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، بەهۆی دروستبوونی هەوری ناوخۆییەوە، ئەگەری باران هەیە

 

بەپێی پێشبینییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان تەواو ساماڵ دەبێت و کەش گەرمتر دەبێت
لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە بەدوایدا، شەپۆلێکی نوێی باران بارین ڕوودەدات لە ناوچەکانمان

 

بەپێی نوێترین گۆڕانکارییەکان، لە شاری سلێمانی ڕۆژی هەینی 20/3/2026، کە ئەگەر هەیە ببێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە کاتی نوێژی بەیانی بۆ نیوەڕۆ ناوبەناو باران دەبارێت
لە هەندێک کاتدا باران بە لێزمە دەبارێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمەی توند و هەورەبروسکەی بەهێز

 

هەروەها ئەگەری تەرزەبارینیش هەیە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزیکەی 5 پلە نزم دەبنەوە.

2282 جار خوێندراوەتەوە