ماڵپەڕی ڤێریوێڵ هێڵس كهتایبهتمهنده بهههواڵی تەندروستی، ئاماژهی به هەندێک لەو گۆڕانکاریانەی نێوجەستە كردوه كه دوای وازهێنان له خواردنی گۆشت و گرنگیدان بە خۆراکی ڕووەکی دێنه ئاراوه.
هەواڵ:KNNC
کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دێنیت، بڕی چەوری تێر کە دەچێتە ناو جەستەتەوە کەم دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵ دەبێت.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە له %22.1 ئەو چەورییە تێرانەی مرۆڤ بەکاریدەهێنن لە گۆشتەوە سهرچاوه دهگرن، لەوانە گۆشتی سوور و پەلەوەر.
گۆڕینی گۆشتی سوور بهخۆراكی ڕووهكی ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش و باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە.
خۆراکی ڕووەکی و پرۆتینی ڕووەکی بە دەوڵەمەندبوون بە ڕیشاڵ ناسراون، کە وەک سەرچاوەیەک بۆ بەکتریا سودبەخشەکانی ڕیخۆڵە کاردەکات، کە کارکردنی هەرس باشتر دەکات و لە مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەتپارێزێت.
گۆشت پێکهاتەی ئۆرگانیکی تێدایە کە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
ئەو چەورییە تێرانەی لە گۆشتەوە بەدەست دێن ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا بەرز دەکەنەوە، بەتایبەتی کۆلیسترۆڵی LDL (خراپ) کە بەشدارە لە کۆبوونەوەی و كهڵهكهبوونی له ناو خوێنبەرەکان، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
گۆشتی سوور پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دوو و هەندێک جۆری شێرپەنجەوە هەیە.
گۆڕینی گۆشتی سوور بە خۆراکە ڕووەکییەکان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جەستە و دابینکردنی ڕیشاڵ و پرۆتینی پێویست.
گۆشتی سوور هەوکردن و فشاری ئۆکسجین لە جەستەدا زیاد دەکات، لە کاتێکدا خۆراکی ڕووەکی پەیوەستە بە کەمبوونەوەی هەوکردن.
بێگومان وازهێنان لە گۆشت خواردن لەوانەیە ببێتە هۆی گرژبوونی سک یان ئاوسانی ئهویش بەهۆی زیادبوونی وەرگرتنی ڕیشاڵی گەنمەشامی و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو، بەڵام کۆئەندامی هەرس بە تێپەڕبوونی کات خۆی ڕێکدەخات و ئەو پرۆتینەی جەستە لە گۆشتەوە بەدەستی دەهێنێت دەتوانرێت قەرەبووی بکرێتەوە بە خواردنی گەنمەشامی و برنج.
1185 جار خوێندراوەتەوە