بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی
دەدات کە جموجۆڵی بازرگانی هەرێمی کوردستان-ئێران ڕانەگیراوە و هیچ مەترسییەکیش لەسەر
کەمی خۆراك نییە، دەشڵێت: هەر فرۆشیارێك نرخ بەرزبکاتەوە سزا دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
نەوزاد شێخ کامیل – بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی
کوردستان بە کەی ئێن ئێنی وت: جموجۆڵی بازرگانی و هاوردەکردنی خۆراك و پێداویستییەکان
لە نێوان ئێران-هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکردوە: هیچ مەترسییەك بۆ کەمی خۆراك
نییە، بەو پێیەی بەتەنها کۆگاکانی خواردنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەشی شەش
مانگ خواردنییان تێدایە.
زیاتر روونیشیکردەوە: سەرچاوەی سەرەکی هاوردەکردنی
خۆراك زیاتر لە تورکیاوەیە و ئێستاش هاوردەکردن بەردەوامە، دەشڵێت: وەزارەتی
بازرگانی عێراق دوپاتیکردوەتەوە کە تەنانەت بۆچەند مانگێك بەشە خۆراك بۆ تەواوی عێراق
بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەبەردەستدایە.
باسی لەوەشکرد: لیژنەکانییان لەم دۆخەدا زیاتر
کردوە بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزکردن و گرانکردنی نرخی خۆراك، وتیشى، لیژنەکانییان
بەردەوام سەردانی فرۆشگا و ناوچە بازرگانییەکان دەکەن، و هەرکەسێک خواردن لە نرخی
زیاتر بفرۆشێت ئەوا سزای دەدەن و ڕێکاری یاسایی توندی لەبەرامبەر دەگرنە بەر.
72 جار خوێندراوەتەوە