شەپۆلێکی
خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هاوکات پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو
دادەبەزن.
بەپێی
پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، سبەی هەینی
(29ی ئایاری 2026)، شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرەتا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی باشوور و
ڕۆژئاوای هەرێم دەردەکەون، پاشان لە دوای نیوەڕۆدا زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم
دەگرێتەوە و تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا، پلەکانی گەرما بەراورد
بە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە نزیکەی 4 بۆ 6 پلە نزمدەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ی ئایاری 2026)، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت
لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ
2 بۆ 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر
دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش لە نێوان 7 بۆ 8 کیلۆمەتردا دەبێت.
پێشبینی دەکرێت
بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی لە شارە سەرەکییەکان بەم شێوەیە بن: هەولێر 31
پلە، سلێمانی 29 پلە، دهۆک 30 پلە، هەڵەبجە 31 پلە، پیرمام 26 پلە، زاخۆ 32 پلە،
چەمچەماڵ 30 پلە، حاجی ئۆمەران 21 پلە، و گەرمیانیش 35 پلەی سیلیزی دەبێت.
671 جار خوێندراوەتەوە