بەپێی نوێترین ئامارەکانی سایتی
شەفافیەت بۆ چاودێریی داهاتە نانەوتییەکان، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی
سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دابەزینێکی چاوەڕواننەکراوی
تۆمارکردووە.
هەواڵ: KNN
بەپێی بڵاوکراوەی سایتی شەفافیەت، لە ماوەی نێوان 23ی ئایار تا 29ی
ئایاری 2026، کۆی داهاتی ئەو ناوچانە تەنها 273 ملیۆن و 267 هەزار و 700 دینار
بووە، کە تەواوی داهاتەکە بەشێوەی نەختینە (کاش) کۆکراوەتەوە.
ئەم بڕە بەراورد بە هەفتەی پێشوو (16 بۆ 22ی ئایار) کە داهات تێیدا
زیاتر لە 17 ملیار دینار بووە، بەڕێژەی 98.4% دابەزیوە.
151 جار خوێندراوەتەوە