بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨
کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک ئەگەری
تاوەباران هەیە و سبەینێش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ شەممە (30ی ئایاری 2026)، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و
لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت. هاوکات ئەگەری
بارینی نمەباران و هەندێک کاتیش تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە، بەتایبەتی لە
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زاخۆ و پارێزگای دهۆک.
خێرایی با
لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20 کم/ک) بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە پلەکانی
گەرماش کەمێک نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە (31ی ئایار)، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات ئاسمان
بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر
دەبنەوە، بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 35 پلەی
سیلیزییە و فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەران دەبێت کە 20 پلەی سیلیزییە.
42 جار خوێندراوەتەوە