سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لە كۆتایی مانگی نیسان پلانی هێرشكردنە سەر
ئێرانیان داڕشتوە و ئەمڕۆ بەئاگاداری واشنتۆن جێبەجێیان كردوە، دەشڵێت: ئەگەر ئێران
ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم ئیسرائیل لەناودەبات.
هەواڵ: (KNNC)
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: دوابەدوای بەئامانج
گرتنی حەسەن نەسروڵا، شكاندنی بەرەی ئێران لە ناوچەكە، تاران هەنگاوەكانی بۆ
پەرەپێدان و بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم خێراتركرد، بۆیە لە كۆتایی مانگی نیسان پلانی
هێرشكردنە سەر ئێرانیان داڕشتوە.
وتیشی: بۆ ئەنجامدانی هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێشتر كۆشكی سپییان
ئاگادار كردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نازانێت كەی ئۆپراسیۆنەكانیان بۆسەر
ئێران رادەگرن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند: هێرشەكانیان بۆسەر ئێران گۆڕانكاری لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستدەكەن و ئەگەر ئێران ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆم
بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل لەناودەبات.
132 جار خوێندراوەتەوە