بزوتنەوەى موجاهیدینى
فەڵەستین دەستخۆشى لە وەڵامى ئێران دەکات بۆ هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەى و
دەشڵێت: ئەم هێرشە موشەکییانەى ئەنجام دران لاوازاى سیستمى بەرگرى ئیسرائیلى
دەرخست کە بە پێشکەوتوترین چەکى ئەمەریکا و رۆژئاوا پاڵپشتى لێدەکرێت.
هەواڵ:KNNC
بزوتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا
دەڵێت: دەستخۆشى لە وەڵامە بەرفراوانەکەى ئێران دەکەین لە دڵى ئیسرائیل و ئەوانەى
لوتبەرز و شەڕانگێزن دەبێت باجەکەیشى بدەن.
دەڵێت: ئیسرائیلى پشت ئەستور بە تەواوى هێزە
شەڕەنگێزەکانى جیهان جگە لە زمانى ڕم و هێز هیچى دیکە نازانێت و تا لەسەریشى
نەدەیت ڕاناوەستێت، دەشڵێت: ئەم هێرشە موشەکییانە لاوازى سیستمى بەرگرى و سوپاى
وڵاتەکەى ئاشکرا کرد کە لەلایەن ئەمەریکا و رۆژئاواوە پاڵپشتى لێدەکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە سەربارى هێرشە
بەرفراوانەکانى ئیسرائیل، بەڵام ئێران بە ئیرادەیەکى بەهێزەوە روبەڕویان وەستاوە و
جەختیش دەکاتەوە کە قوربانیدان تەنها بەرخۆدانو ئیرادەیان بەهێز دەکات.
149 جار خوێندراوەتەوە