لە پەیامێكدا رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت:
قەوارەی نەفرەت لێکراوی زایۆنی دەگەیەننە حاڵەتی داڕمان و بێهێزی و لەبەرامبەر ئەو
تاوانەی بەرامبەر بە خەڵكی وڵاتەكەی ئەنجامیان داوە رزگار نابن.
هەواڵ: (KNNC)
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای
كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند: هێزە چەکدارەکان بە هەمو هێزی
خۆیانەوە هەڵسوکەوت دەکەن و قەوارەی نەفرەت لێکراوی زایۆنی دەگەیەننە حاڵەتی
داڕمان و بێهێزی.
وتیشی: كیانەكەی زایۆنی بەبێ زیان لە ئەو تاوانەی
بەرامبەر ئێرانییەكان ئەنجامیدا، رزگاری نابێت.
رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دڵنیایی داوە بە
خەڵكی وڵاتەكەی كە؛ بەرامبەر بە دەوڵەتی ئیسرائیل هیچ نەرمییەك نانوێنن و سەپا
بەجۆرێك تۆڵەیان لێدەكاتەوە كە توشی داڕمان و بێهێزییان دەكاتەوە.
128 جار خوێندراوەتەوە