باڵیۆزى ئەمەریکا لە ئیسرائیل: شەوێکى قورسمان تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 14/06/2025
جیهان
+
-

باڵیۆزى ئەمەریکا لە ئیسرائیل ئاشکرایکردوە کە بەهۆى هێرشەکانى ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل شەوێکى قورسیان تێپەڕاندوە و دەڵێت: پێنج جار ناچار بوم بچمە پەناگەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مایک هاکابى، باڵیۆزى ئەمەریکا لە ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ بەهۆى هێرشە چڕەکانى ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل شەوێکى قورسیان تێپەڕاندوە ئێران شەش جار هێرشى موشەکیی ئەنجامداوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە بۆ پاراستنى گیانى خۆى پێویستى کردوە لەکاتى شەودا پێنج جار بچێتە پەناگەوە بۆ خۆ حەشاردان.

 

هەروەک تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێن لە زارى بەرپرسێکى ئیسرائیلەوە ئاشکرایکردوە کە بنیامین نەتەنیاهۆ و ئیسرائیل کاتز، وەزیرى بەرگرى لە پەناگەیەکى تەوقدراودا هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەکە کردوە لەدواى هێرشەکانى ئێران.

 

لە دوێنێوە هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر دەستیان پێکردوە، بەپێی ئامارەکان بەهۆى هێرشە موشەکییەکانى ئێران بۆسەر ئیسرائیل 3 کەس کوژراون و نزیکەى 90 کەسیش بریندار بون، هێرشەکانى ئیسرائیلیش بۆسەر ئێران 300 بریندار و 20 کوژراوى لێکەوتوەتەوە.

72 جار خوێندراوەتەوە