ژمارە 61؛ نهێنی پشت کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چییە؟

KNN : Kurdish News Network
08:17 - 13/06/2025
جیهان
+
-


  1. پێش دەستپێکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، ترەمپ ڕایگەیاندبو کە وادەی دوو مانگ (60 ڕۆژ) دەداتە ئێران بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، هەروەها هەڕەشەی کرد کە ئەگەر ئەوە ڕونەدات هێرش دەکەنە سەر تاران.


  2. هەواڵ:KNNC
  3.  

    دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، وادیارە کاتەکەی دیاریکراو بوە و وەک وادەیەک دایان ناوە بۆ تاران ئەگەر ڕازی نەبێت بە ڕێکەوتن،  بەگوێرەی لێدوانێکی رابردوی ترەمپ، کە ڕایگەیاندوبو دوو مانگ کاتت دەدەین بە تاران، دواتر هێرشی دەکەینە سەر.
  4.  


  5. دوای دوو مانگ و لە رۆژی 61کەمی دوای لێدوانەکەی ترمپ، ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەمەش ڕۆژێک دوای تەواوبونی ئەو وادەیەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران داینابو.


  6. بەرە بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نەکرد و بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری لە هێرشەکەی سەر ئێراندا کردوە  و زیاترە لە 100 ئامانجمان پێکاوە.


  7.  بڵاوکراوەکانی سوپای پاسدارانیش ئاماژە بەوەدەکەن بە دەیان سەرکردەی وڵاتەکە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون.
  8.  

  9. دوای هێرشەکانی ئیسرائیل دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا ئێستاش خوازیاری گفتوگۆن لەگەڵ تاراندا.
2520 جار خوێندراوەتەوە