وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە دیدار و گفتوگۆی فیلمێکی دیکۆمانتاری
لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد کە پەیوەندیدار بە کوردستانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
سەرەتای خاتوو مامێڵان حسین لەگەڵ بەخێرهێنانی
ئامادەبوانی قسەکەرەکانی بەئامادەبوانناساند و هەریەک لە دەیڤید ئاڤێر –
نووسەر و پێشکەشکار، سەرۆکی پەیامنێری بیانی، MailOnline و چارلی کراڤن کامێرامان و بەرهەمهێنەر، جێگری بەرپرسی
نمایشەکان، MailOnline سەراتەیەکی کورتیان لەسەر فلیمە دیکیۆمێنتاریە خستەڕوو.
فیلمە دیکیۆمێنتارییە نوێیەکەی ڕۆژاڤا لە نێوان
دیموکراسی و جەنگدا گیراوە، چاوێکی بێ چەواشەکاری پێشکەش بە ناوچەیەک دەکات کە
بەهۆی میراتی داعشەوە وێران بووە، و لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن گەلی ڕۆژاڤا لە دوای
ڕووخانی ڕژێمدا هاوسەنگی لەنێوان هەوڵەکانیان بۆ ئازادی و ترسی خۆیان دەبەستنەوە.
فیلمەکە بینەرانی دەبردە ناو کەمپی (هۆڵ)، هاوكات ئەوە
نمایش دەكات كە بەدوای وێرانە بۆردومانکراوەکانی کۆبانێ و ڕەقەدا خەڵکی ناوچەکە
پێشبڕکێ دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە لە هەموو لایەکەوە؛
و هەنگاو دەنێتە ڕیزەکانی یەپەژە.
ئەم فیلمە بەدەستڕاگەیشتنێکی تایبەت بە سەرکردە
سیاسییەکانی ڕۆژاڤا و ڕزگاربووانی بەرەکانی شەڕو بنەماڵەی چەکدارە کوژراوەکان -
لەنێویاندا باوکی ژنێکی بەریتانی کە بەریتانیای بەجێهێشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە
یەپەژە بکات - وێنەیەکی دەگمەن و بەپەلەیە لە بەرخۆدان و خۆڕاگری دوابەدوای
نمایشیفیلمەکە، پرسیار و وەڵام لەگەڵ سینەماکاران و دەنگە سەرەکییەکانی ناوچەکە
کرا، کە دیدگای دەستی یەکەم و تێڕوانینێکی پسپۆڕانە سەبارەت بەو تەحەددایانەی کە
ڕووبەڕووی پێکهاتە کوردییەکان دەبنەوە و پڕۆژەی بەرفراوانتر بە سەرکردایەتی کورد
لە سوریا پێشکەش کرا.
د.محەمەد مستەفا،نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) دەرفەتێکی ناوازە بو، بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ واقیعەکانی سەر زەوی، پرسیارکردن
و بیرکردنەوە لە ڕۆڵیهاودەنگی نێودەوڵەتی لە کاتێکی چارەنووسسازدا.
بەشداربوان چەندین پرسیاریان لەسەر فلیمەكە وروژاند و
ستافەكە جەختیان كردەوە كە جارێکی تر دەگەڕینەوە ڕۆژئاوا بۆ بەشی دووەمی
دیکیۆمێنتاریەكە.
86 جار خوێندراوەتەوە