رۆیتەرز: داعش شانە نوستوەكانی لە عێراق و سوریا چالاك دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:45 - 12/06/2025
عێراق
+
-

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی، سیاسی و دیپلۆماسی عێراقی و سوری و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات؛ داعش پێکهاتە نهێنییەکانی خۆی لە سوریا و عێراق چالاک دەکاتەوە و هەوڵی زیادكردنی هێزەكانی خۆی داوە.


هەواڵ: (KNNC)


لە راپۆرتێكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزەوە ئامادەكراوە و بەپشت بەستن بەزانیاریەكانی زیاتر لە (20) بەرپرسی ئەمنی، سیاسی و دیپلۆماسی لە وڵاتانی سوریا، عێراق، ئەمەریکا و ئەوروپا ئەنجامداوە، بڵاویكردوەتەوە؛ جارێکی دیکە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) پێکهاتە نهێنییەکانی خۆی لە سوریا و عێراق چالاک دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرکردەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانیان هۆشدارییان داوە كە داعش روخانی رژێمی ئەسەد بقۆزێتەوە و هەوڵی گەڕانەوە بۆ سوریا و عێراق بدات.

 

ئەوەیخستوەتەڕو، گروپە چەكدارەكانی داعش لە لە سوریا و عێراق بونەتەو و لە ئێستادا بەدوای ئامانجدا دەگەڕێن و دەستیان بەدابەشی چەك كردوە كاریش دەكەن هێزەكەیان گەورەتربكەن، ئاشكراشیكردوە، بەرپرسانی ئەمنی لە سوریا و عێراق کە ساڵانێکە چاودێری چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن و لە مساڵدا دەیان پلانی گەورەی  گروپەكەیان پوچەڵ کردوەتەوە.

 

رونیكردوەتەوە، ئەو بەرپرسانەی قسەیان بۆ رۆیتەرز كردوە، دو بارەبونەوەی ئەو سەردەمەی داعش ئەستەمە، بەڵام نابێت ئەو گروپە بەكۆتایی هاتو ئەژمار بکرێت، چونکە بۆ بەكارهێنانی بۆشایی و لاوازییەكانی دەسەڵات شارەزایی تەواویان هەیە.


نەتەوە یەکگرتوەکان مەزەندە دەکات؛ هێزە چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریاو عێراق لەنێوان (1500 بۆ 3000) كەسدا بن و یەكێك لە چالاکترین لقەکانی گروپەکە لە ئەفریقان و لەلایەن عەبدولقادر مۆمەنەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

 

لای خۆشیەوە بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكانی (SITE) هۆشداری داوە لەئەوەی كە كەمبونەوەی هێرشەكانی داعش لە سوریا نیشانەی لاوازی نییە، بەڵكو پێدەچێت چوبێتە قۆناغێكی دوباری ستراتیژییەوە.

 

بەپێی داتاکانی گروپی هەواڵگری (SITE) کە بەدواداچونی بۆ چالاکییە ئۆنلاینەکانی گروپە توندڕەوەکان كردوە، دەركەوتوە؛ لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025)ـدا داعش ئەنجامدانی (38) هێرشی لە سوریا لە ئەستۆ گرتوە، بەڵام ئەوە ژمارە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو هێرشانەیە کە ساڵی ڕابردودا بانگەشەی بۆ کردبو.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرچاوەکانی چاودێری ئاسمانی و هەواڵگری زەمینی لە عێراق باسیان لە زیادبونی چالاکییەکانی داعش لە چیای حەمرین كردوە، سەرباری ئەوەی ناوبەناو هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆن بۆسەر چیاكە ئەنجام دەدەن و چەكدارانی داعش و بنكەكانیان بەئامانج دەگرن، بەڵام تا ئێستا مۆڵگەیەکی لە مێژینەی ئەو گروپەی لێماوە.

108 جار خوێندراوەتەوە