حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە توندترین شێوە
ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەین بۆ سەر ئێران، داواش لە ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات کۆبونەوەی بەپەلە بکرێت لەسەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی، دوای بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر تاران، حکومەتی عێراق، رایگەیاندوە، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین، داواش لە کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی دەکات تەنها تەماشاکەر نەبن لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوەتیەکان لەلایەن
ئیسرائیلەوە.
عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، تەنها ئیدانەکردن
بەس نییە و دەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەڵوێست وەربگیرێت بۆ ڕێگریکردن لە
دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
هەروەها داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوەیەگرتوەکانیش کردوە، بە پەلە و دەستبەجێ کۆبونەوەوەیەکی نائاسای ڕێکبخرێت
بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی هێڕسەکژانی ئیسرائیل.
جەختیش لەوەدەکاتەوە، پێویستە ناکۆکییەکان بە
ڕێگەی ئاشتی چارەسەر بکرێن نەک ڕێگەی سەربازی.
79 جار خوێندراوەتەوە