بازاڕی سوتەمەنی ناجێگیرە.. هێرشەکەی ئیسرائیل نرخی نەوتی بەرز کردوە

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 13/06/2025
ئابوری
+
-


بەهۆى هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران، بازاڕی فرۆشتنی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات بەراورد بە رۆژانی پێشوتر نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کردوە و گەیشتوەتە بەرزترین ئاستى دوو مانگى رابردو.


ئابوری:KNNC


ئەمڕۆ هەینی، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 74 دۆلار و 64 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی زیاتر لە پێنج دۆلار بەرزبوەتەوە، بەمەش بە ڕێژەی زیاتر لە  5٪ بەراورد بە 24 کاتژمێری ڕابردو نرخەکەی بەرز بوەتەوە.



جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە  73دۆلار 59 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی زیاتر لە پێنج دۆلار بەرزبوەتەوە و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی لە  5٪ زیاتر  بەرز بوەتەوە.

523 جار خوێندراوەتەوە