عێراق: بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل سكاڵامان كردوە

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 13/06/2025
عێراق
+
-

دژی بەزاندی ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە، عێراق لای نەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵای كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بەمەبەستی دەربڕینی ئیدانەکردنی توندی خۆی لە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە ناوچەکەدا، کۆماری عێراق سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە.


رونیكردوەتەوە؛ کارەكانی ئیسرائیل پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاكی عێراقە و سەرپێچیکردنە لە بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەتایبەتی ئەو بنەمایانەی پەیوەستن بەرێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان.


لە سكاڵاكەیدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات كە  بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و دەسەڵاتەکانی بۆ راگرتن و دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکاریانە بەكاربهێنێت، هەروەها گرەنتی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بكات.

73 جار خوێندراوەتەوە