ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە
یەکگرتوەکان، کۆبونەوەیەکی گرنگ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی
لەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
هەواڵ:KNNC
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، کۆبونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە دۆخی عێراق و داهاتوی ئەرکە
نێودەوڵەتییەکان لەو وڵاتە ساز بکات.
لە کۆبونەوەکە، محەممەد
حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان
بۆ هاریکاریی عێراق، یۆنامی بەشدار دەبێت.
کۆبونەوەکە لەسەر بنەمای
دو راپۆرتی نوێنی سکرتێری گشتی بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکیان تایبەتە بە کشانەوەی یۆنامی
و دۆخی ناوخۆی عێراق، کە باس لە هەموارکردنەوەی یاسایی باری کەسێتی و پرسی داعش و
پەکەکە و سەرژمێریی عێراق دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەرێکى
ترى کۆبونەوەکە، دۆسییەی کوەیتە کە دو بژاردە لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ
بڕیاردان لەسەر 355 هاوڵاتیی چارەنوس نادیارى شەڕی کوەیت و گەڕانەوەی چەند بەڵگەنامەیەکی
فەرمیی ئەو وڵات
235 جار خوێندراوەتەوە