دەستەی کەشناسی عێراق
رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە دەستەکە
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات گەرم دەبێت، هەروەها
پێشبینی بارانبارین و زیادبونی خێرایی با دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما یــەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە، هەروەها لە کاتەکانی
دوانیوەڕۆ زیاتر بەرزدەبێتەوە.
هەروەها، سبەینێ
یەکشەممە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، رۆژی دوشەممەش ئەگەری بارانبارینی کەم
لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
324 جار خوێندراوەتەوە