قەیس خەزعەلی: بەرپرسانی هەرێم داوای هەمو شتێک دەکەن و هیچ شتێک نادەن بە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 07/06/2025
عێراق
+
-

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم داهات رادەستی بەغداد ناکات، تا ئێستا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەمڕۆ لەوتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند: حکومەتی هەرێم شکستی هێناوە لە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە بەغداد.

 

 

وتیشی: کێشە بنەڕەتی لە نێوان هەولێر و بەغداد ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتو نییە.

 

 

خەزعەلی راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانیش رادەست ناكات.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

85 جار خوێندراوەتەوە