کۆشکی سپی ڕایگەیاند،
سەرۆکی ئەمریکا داوای لێبوردنەکەی ئیلۆن ماسک بەرز دەنرخێنێت، ئەمەش تەنها چەند
کاتژمێرێک دوای ئەوەی ماسک پەشیمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر هەندێک لەو پۆستانەی هەفتەی
ڕابردو لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
دوای ئەوەی ئیلۆن ماسک رایگەیاند، داوای لێبوردن دەکات و لەوەی هەندێک لە پۆستەکانی
دژی سەرۆکی ئەمەریکا زیادەڕۆی تێدابوە و هەڵە
بوە لەو کارەیدا، کۆشکی سپی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ داوای لێبوردنەکەی ماسک بەرز دەنرخێنێت.
کارۆلین لیڤیت،
وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی هیچ هەنگاوێکی
نەناوە بۆ پێداچونەوە بە گرێبەستەکانی حکومەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی ماسک.
پشتڕاستیکردەوە
کە دوای داوای لێبوردنەکەی ملیاردێرە بازرگانەکە لە سەرۆکی ئەمەریکا، هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندی دامەزراوەیی نێوان
حکومەتی فیدراڵی و پڕۆژەکانی ئەو بازرگانەدا نییە.
لای خۆشیەوە رۆژنامەی
نیوۆرک تایمز رایگەینادوە، پێش بڵاوبونەوەی داوای لێبوردنەکەی، ئیلۆن ماسک پەیوەندی
بە ترەمپەوە کردوە .
ئەمەش لەدوای ئەوە
دێت لە چەند ڕۆژی رابردودا، گرژییەکانی نێوان ترەمپ و مەسک بە شێوازێکی نامۆ
پەرەی سەند و یەکتریان تۆمەتبار کرد، بە جۆرێک کار گەیشتە ئەوەی ترەمپ هەڕەشی لێ بکات.
تۆمەتەکانی نێوان
ئەو دوانە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و مشتومڕێکی
بەرفراوانی لە بازنەکانی سیاسی و ئابوری لە سەرانسەری ئەمەریکا و جیهاندا دروست
کرد.
441 جار خوێندراوەتەوە