ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی بودجەی گشتی دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:12 - 11/06/2025
عێراق
+
-

رۆژنامەیەکی نیمچە فەرمی عێراق بڵاویکردەوە: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی بودجەی گشتی دەکات، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش رایگەیاند: بە زویی پەسەندی دەکەن و زیاتر دوایناخەن.

هەواڵ:KNNC

 

 

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراق بڵاویکردوەتەوە: لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەکانی بودجەی گشتی دەکات، تاوەکو گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوتر رایگەیاندبو کە ئامادەیە کۆبونەوەیەکی تایبەت بەمەبەستی تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن لەبارەی خشتەکانی بودجە ئەنجام بدات.

 

هاوکات، جەمال کۆچەر - ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی ناوبراوی راگەیاندوە: لەگەڵ ئامادەکردنی خشتەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و گەیشتنی بە پەرلەمان بە زویی لە لیژنەی دارایی گفتوگۆی لەسەر دەکەن و پەسەندی دەکەن بۆ ئەوەی لەوە زیاتر دوانەخرێت.

54 جار خوێندراوەتەوە