كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی
ده‌نگده‌رانی نوێ، ملیۆنێك و 85 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، کە به‌رزترین
ئاسته له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2005ه‌وه و دەشڵێت، پرۆسەى تۆمارکردنى
هاوپەیمانێتییەکان بە باشى بەڕێوە دەچێت.
هەواڵ:KNNC
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی
هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و 850 هه‌زار ده‌نگده‌ری
نوێی تۆمار کردوە و وتیشىى: ئەوەش بەهۆى درێژکردنەوەى وادەى خۆتۆمارکردن
و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنەوە بوە هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هیواشى خواست، ئه‌و ژماره‌یه تاوه‌كو له 15ی (حوزه‌یران/6) دو ملیۆن تێپەڕێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌م ژماره‌یه، له‌م
ماوه‌یه‌دا له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشودا و له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه
و به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا.
عیماد جه‌میل رونیشی كرده‌وه: پرۆسه‌ی
تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به‌باشی به‌ره‌وپێش چوه و وتیشى: تا ڕێژه‌ی
هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر
ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت.
113 جار خوێندراوەتەوە