لە توێژینەوەیەکدا، توێژەران ئاشکرایان کردوە، لە ڕێگەی پشکنینی نوێی خوێنەوە بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر، گەشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی دەتوانن دەستنیشانی ئەو کەسانە بکەن کە نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە.
تەندروستی: KNNC
پزیشکانی ئەمەریکا، لە توێژینەوەیەکی نوێدا بۆیان دەرکەوتوە، لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە، دەتوانن دەستنیشانی نیشانە سەرەتاییەکانی ئەو کەسانە بکەن کە توشبوی ئەلزەهایمەرن و خۆشیان نایزانن، یاخود نیشانەکانی نەخۆشییەکە پێیانەوە دەرنەکەوتوە
بە گوێرەی دەرئەنجامی توێژینەوەکە، لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە 95٪ ئەنجامی توێژینەوەکە ورد بوە لە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە کێشەی لەبیرچونەوەیان هەیە و پەیوەندییان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە.
توێژینەوەکە لە ئەمەریکا و لەسەر 509 نەخۆش لە کلینیکێکی تایبەتمەندی یادەوەری لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدراوە، توێژەرانی توێژینەوەکە، توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری پزیشکی ئەلزەهایمەر و بیرچونەوە بڵاوکردوەتەوە.
هەروەها پشکنینەکە لەلایەن دەزگای ڕێکخستنی ئەمەریکاوە پەسەند کراوە، 82٪ تایبەتمەندی هەبوە، واتە دەتوانێت بە وردی ئەو کەسانە ڕەت بکاتەوە کە نەخۆشی بیرچونەوەیان نییە.
توێژەرە ئەمەریکییەکان دەڵێن؛ هەنگاوی داهاتو بریتییە لە فراوانکردنی پشکنینەکە بۆ ژمارەیەکی زۆرتر لە نەخۆشەکان، لەوانە ئەوانەی لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشی ئەلزەهایمەردان، بەڵام نیشانەی لەبیرچونەوەیان نییە.
231 جار خوێندراوەتەوە