دوای زنجیرەیەک بەدواداچوونی
مەیدانی و بڵاوکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان لە بارەی خراپبونی هەندێک شوێنی شەقام و ڕێگاکانی
ناو شارو دەرەوەی شار لە (کەی ئێن ئێن)ەوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەڵمەتێکی فراوانی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
هەواڵ: KNN
قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکی حکومەت، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان،
بڕیاریدا بە دەسپێکردنی هەڵمەتێکی خێرا بۆ چاککردنەوەی ئەو شەقامانەی بەهۆی
بارانبارین و بەکارهێنانەوە زیانیان پێگەیشتووە. هەروەها بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی
ئەو پڕۆژە نوێیانەی پێشتر ڕەزامەندییان لەسەر دراوە. بۆ کارئاسانی زیاتریش، لە هەفتەی
داهاتووەوە هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی "خزمەت"ەوە تیمەکانی
شارەوانی لە هەبوونی هەر چاڵ و خراپییەکی شەقامەکان ئاگادار بکەنەوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە
دێت کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، (کەی ئێن ئێن) وەک سەکۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگی شۆفێران،و
هاوڵاتیان چەندین دیمەنی ڤیدیۆیی لەسەر وێرانبوونی شەقامەکانی ناو
شار و دەرەوەی شار بڵاوکردەوە.
ئەو هەڵمەتە میدیاییە وایکرد هاوڵاتییان بە لێشاو
وێنە و ڤیدیۆی ئەو ڕێگایانە بۆ کەی ئێن ئێن بنێرن کە زیانی گەورەیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان
گەیاندووە، ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی گوشارێکی ئەرێنی لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان
بۆ وەڵامدانەوەی خێرا.
پێشتریش کەی ئێن هەڵمەتێكی
ڕۆژنامەوانی بەرفراوانی لەبارەی پیسبونی ژینەگەی سلێمانی و چەند شارو شارۆچکەیەکی
دەوروبەری ئەنجامدا و تا لایەنە پەیوەندایدارەکان هاتنە سەر خەت بەردەوام بو لە بڵاوکردنەوە پەیامە میدیاییە پیشەییەکانی خۆی.
95 جار خوێندراوەتەوە