بەغدا تەنها 292هەزار تۆن گەنمی هەرێم وەردەگرێت و وەزارەتی کشتوکاڵیش ڕێککەوتنەکە ڕەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:34 - 15/04/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان شکستھێنانی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە پرسی وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، بەغدا بڕیاریداوە تەنها 292 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەربگرێت , لە کاتێکدا ئێمە چاوەڕێ دەکەین زیاتر لە بڕی دوو ملیۆن تەن بەرهەمی گەنمان هەبێت لە هەرێمی کوردستان

 

لیژنەی هەماهەنگی و تەکنیکی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاماژەیان بەوە کرد کە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو بڕەی لەلایەن بەغداوە دیاریکراوە، هیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە و لە ئاستی ئەو قەبارە زەبەلاحەی بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمدا نییە کە بەهۆی ڕێژەی بارانبارینەوە گەشەی سەندووە

 

وەزارەتی کشتوکاڵ بە توندی ڕەخنەی لە مامەڵەی حکومەتی عێراق گرت و ڕایگەیاند: "بەغدا بە یەکسانی سەیری جووتیارانی کوردستان و عێراق ناکات و ئەم بڕیارە جۆرێکە لە ستەمکردن." ئاماژە بەوەش دراوە کە سووربوونی بەغدا لەسەر ئەو بڕە کەمە، سەرجەم هەوڵەکانی لیژنەی هەماهەنگی بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر شایستە داراییەکان و بەبازاڕکردنی گەنم بێ ئەنجام هێشتووەتەوە

 

 

251 جار خوێندراوەتەوە