ڕێبوار تەها دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک پێشکەش دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:08 - 15/04/2026
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی کارنامەکە، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنەکە دەکات.  بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوەدا دەنگ لەسەر کاندیدی نوێ بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بدرێت

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، محەمەد سەمعان، کاندیدی بەرەی تورکمانی، وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریکراوە و لە دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی ڕێبوار تەها، دەستبەکاربوونی خۆی ڕادەگەیەنێت. کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگا بە یەکێک لە کۆبوونەوە یەکلاکەرەوەکان دادەنرێت بۆ دابەشکردنی دووبارەی پۆستە کارگێڕییەکانی شارەکە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا.

 

79 جار خوێندراوەتەوە