تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە؛ بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی تای
خوێنبەربون، بڕیاریان داوە كە هاوردەكردنی مانگا، مەڕ و بزن قەدەغە بكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گشتیی دهۆک، رایگەیاند:
بەمەبەستی رێگریكردن لە نەخۆشی تای خوێبەربون، بڕیاریان داوە كە لە ئەمڕۆوە
هاوردەكردنی مانگا، مەڕ و بزن بۆ پارێزگاکە
قەدەغە بکرێت و بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەش بە نوسراوی فەرمی سەرجەم بازگە و دەروازەکانیان
ئاكاداركردوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەر بنەمای ئەو مەترسیانە و لەپێناوی
پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان، لە نوسراوەكەیاندا داوایان لە لایەنی پەیوەندیدارەکان
كردوە بەهەمو شێوەیەك رێگری لە هاوردەكرنی هەمو جۆرە ئاژەڵێکی گەورە و بچوک بۆ ناو
پارێزگاکە بكەن.
لەماوەی رابردودا تەندروستیی دهۆک سێ حاڵەتی توشبون بە تای
خوێنبەربونی لە پارێزگاكە راگەیاند كە پاش ماوەیەك یەكێك لەتوشبوان گیانی لەدەستدا.
92 جار خوێندراوەتەوە