ئۆکرانیا ئۆپراسیۆنێکی چڕی دژی روسیا ئەنجام دا

KNN : Kurdish News Network
05:15 - 01/06/2025
جیهان
+
-

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی  ئۆپەراسیۆنێکی  ورد و بەفراوانی بە ناوی "تۆڕی جاڵجاڵۆکە"  لە دژی فڕۆکەخانە سەربازییەکانی ڕوسیا ئەنجام داوە و تێیدا چوار فڕۆکەخانەی سەربازی   ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج کە هەزاران کیلۆمەتر لە ئۆکرانیاوە دورن.


هەواڵ:KNNC



ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکرانیا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بەرفراوانیان بۆ لەناوبردنی  فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی روسیا ئەنجامدا و بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە 40 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی روسیا کراونەتە ئامانج،  بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ساڵێک ئامادەکاری بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە کراوە.


هاوکات ئاگر لە فڕۆکەخانەی بێلایا لە ناوچەی ئیرکوتسک لە ڕۆژهەڵاتی سیبیریا کە زیاتر لە چوار هەزار و 200 کیلۆمەتر لە ئۆکرانیا دورە، کەوتوەتەوە.

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا  ئەوەشی خستوەتە رو، کیێڤ ئەو فڕۆکانەی کە کردونیەتییە ئامانج  فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ستراتیجی Tu-95 و Tu-22 لەخۆدەگرێت، کە ڕوسیا بۆ هەڵدانی موشەکی دور مەودا بۆ ئۆکرانیا بەکاری دەهێنێت.

تا ئێستا مۆسکۆ هیچ کاردانە و لێدوانێکی لەبارەی هێرشە فروانەکانی ئەمڕۆی  ئۆکرانیاوە نەبوە بۆ سەر جوار بنکەی ئاسامنی سەربازی وڵاتەکە.

ئەم هێرشانەی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە، ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕۆژی دوشەممە شاندێک دەنێرێت بۆ ئەستەنبوڵ بۆ خولێکی نوێی وتوێژی ڕاستەوخۆی ئاشتی لەگەڵ ڕوسیا.

 

2128 جار خوێندراوەتەوە