بارسێلۆنا بیر لە بژاردەی گواستنەوەی گریماڵدۆ دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 07/06/2025
وەرزش
+
-

یانەی بارسێلۆنا بیر لە بژاردەی گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆی بەرگریكاری بایەرلیڤەركوزن دەكاتەوە.

 

وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە، بارسێلۆنا دوای یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی پێگەی گۆڵپارێزی و دڵنیابونەوەی لەگواستنەوەی خوان گارسیا، ئێستا بیر لە بژاردەی بەهێزكردنی هێڵی بەرگری بە كڕینی ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ دەكاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویشیكردۆتەوە، هێشتا بارسێلۆنا بڕیاری لەسەر كڕینی بەرگریكارە ئیسپانیەكە نەداوە كە نرخەكەی دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ.

لە هەواڵی رۆژنامەكەدا هاتوە، هانز فلیكی راهێنەری ئەڵمانی بارسێلۆنا بە كارگێڕی یانەكەی ڕاگەیاندوە یاریزانی پێویستی لەبەردەستدایە و جگە لە پێگەی گۆڵپارێزیی كەموكوڕی لە تیمەكەیدا بەدی ناكات.

سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەكەی ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكەدا دو وەرزی ماوە، بەڵام خواستی خۆی بۆ یاریكردن لە یانەیەكی گەورەی ئیسپانیادا بەدیاریكراوی بارسێلۆنا یاخود ڕیاڵ مەدرید نەشاردۆتەوە.

ئەو بەرگریكارە وەرزی رابردودا بەشداری لە 48 یاری یانەكەیدا كردو توانی ببێتە خاوەنی 4 گۆڵ تۆماربكات و ببێتە خاوەنی 13 ئەسیتیش.

179 جار خوێندراوەتەوە