بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس، رایگەیاند: دانوستانەکانی
ئاگربەست لە غەززە، گەیشتونەتە بنبەست و هێشتا دۆخەکە بۆ گەیشتن بە
رێکەوتن ئامادەکاری بۆ نەکراوە، دەشڵێت: نەتانیاهۆ بەنیاز نییە، کۆتایی
بە هێرشەکان بهێنێت.
هەواڵ:KNNC
محەممەد نەزال، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەى حەماس
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ عەرەبی جدید ڕایگەیاند: حەمماس ناتوانێت لە بەرانبەر
هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ناو سنورەکانی کەرتی غەززە، بێدەنگ بێت، جەختیشی
کردەوە لەوەی، لە ئێستادا دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە لە بنبەستدان و هێشتا
دۆخەکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گونجاو نییە.
ئەو بەرپرسەی حەماس دەشڵێت: بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئەمریکا، نایانەوێت شەڕەکە کۆتایی
پێبێت، چونکە پێیان وایە، ئەم شەڕە هیچ کام لە ئامانجە ستراتیژییەکانی تەلئەبیبی دەستەبەر
نەکردوە.
محەمەد نەزال، لەبارەی مەرجەکانی حەماس بۆ
ئاگربەست وتی: خوازیاری وەستانی درێژخایەن و ڕاستەقینەی شەڕن،
بەڵام پێشنیازەکەی ویتکۆف، تەنها ئاگربەستێکی کاتیی یەک هەفتەیی بۆ
ئازادکردنی زیندانییە زیندو و مردوەکانی ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت و هەر کات نەتەنیاهۆ
ئیرادەى هەبێت، دەتوانێت بۆ جارێکی دیکە غەزە بکاتەوە ئامانجی دەستدرێژییەکانی.
208 جار خوێندراوەتەوە