میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، دەزگای هەواڵگری وڵاتەكەیان
توانیویەتی هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئیسرائیل
بەدەستبهێنن.
هەواڵ: (KNNC)
بەپشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان میدیاكانی ئێران
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، دەزگای هەواڵگری توانیویەتی هەزاران بەڵگەنامەی تایبەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی
ئیسرائیل كە بە "گەورەترین ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری لە مێژودا" دژی ئیسرائیل
ناوی هێناوە، بەدەستبهێنن.
رونیانكردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە خۆی لە گواستنەوەی هەزاران
بەڵگەنامەی ستراتژیکی هەستیار و پۆلێنکراوی تایبەت بە دامەزراوەکانی ئیسرائیل بەگشتی
و بەتایبەتی ئەتۆمییەکان، بۆ ئێران دەبینێتەوە.
میدیاكانی ئێران ئەوەیانخستوەتەڕو، لەماوەی رابردودا
دەستكراوە بە گواستنەوەی بەڵگەنامەكان، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارەی بەڵگەنامەكان
نەیاتوانیوە پێشتر ئاشكرای بكەن، ئەوەش لەپێناو پاراستنی دۆخەكە تا ئەو كاتەی
بەڵگەنامەكان دەگەیەنرێن بە شوێنی مەبەست.
پێشتر و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەمنی پەیوەست بە ئێران؛
دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل دەستگیرکردنی دو كەسی ئیسرائیلی تەمەن بیست ساڵی بە
ناوەکانی (رۆی میزراهی و ئەلمۆگ عەتیاس) دانیشتوی شاری نەشێر لە باکوری ئەو وڵاتە راگەیاند.
198 جار خوێندراوەتەوە