بەپێی پێشبینیەكانی
كەشوهەوا، لەناوچە سنورییەكانی هەرێم بارانی بەهارە دەبارێت و بەراورد بە ساڵانی
رابردو، بەتێكڕایی پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم بەرزتر دەبێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد كەمال، كەشناس بە (KNN)ـی راگەیاند:
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، پلەكانی گەرما چەند
پلەیەك بەرز دەبنەوە، بەڵام لە رۆژی چوارەمی جەژن پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
و كەوشوهەوایەكی گەرم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی: سبەینێ شەممە (7ـی
6ـی 2025) لەناوچە سنورییەكان تاوە باران دەبارێت و جاروبار هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت، ئەمە بێجگە لە چالاكبونی
"با".
رونیكردەوە، رۆژانی دوای
جەژنی قوربانی پیرۆزیش ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەبەرزی
دەمێننەوە و جاروباریش خێرایی با چالاك دەبێت.
محەمەد كەمال، كەشناس ئاماژەی
بۆ ئەوەشكرد، بەراورد بە ساڵانی رابردو، بەتێكڕایی پلەكانی گەرما لەسەرجەم
ناوچەكانی هەرێم بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە لە هاوینی ئەمساڵدا هەست بەگەرمایەكی زیاتر
دەكرێت، پێشبینییەكانیش دەریدەخەن كە هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرمتر دەبێت.
671 جار خوێندراوەتەوە