لەسەر بایکۆتکردن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر نزیکەى
20 پزیشکانى نیشتەجێى خولاو و دێرین، سزا دەدات، هۆشداریش بە نەخۆشخانە تایبەتەکان
دەدات کە ئەو پزیشکە سزادراوانە لەنەخۆشخانەکانیان کار نەکەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن
و دادەخرێن.
هەواڵ:KNNC
بە پێی نوسراوێكی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر،
كه واژۆی د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره، تێیدا هاتوه،
دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری فێركاری بۆ به‌دواداچون
و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان، ئاماژه به راپۆرتی سه‌رۆكی پزیشكانی خولاو له
نه‌خۆشخانه‌كه، بڕیاردرا به سزادانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له شوێنی خۆیان
ئاماده نه‌بون به‌بڕینی یه‌ك رۆژ موچه و به‌نه‌هاتو هه‌ژماركردنیان كه ژماره‌یان
12 پزیشكی نیشته‌جێی خولاوە.
هاوكات له نوسراوێكی
هاوشێوه‌دا، پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی فێركاری كه ژماره‌یان حه‌وت پزیشكی
نیشته‌جێی خولاوه و بایکۆتی دەوامیان کردووە، سه‌رجه‌میان به‌بڕینی یه‌ك رۆژ
موچه سزاده‌درێن و به‌نه‌هاتو ئه‌ژمار ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
و به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیكه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر،هه‌ر پزیشكێكی نیشته‌جێی
خولاو پابه‌ندی ده‌وام نه‌بوه له كه‌رتی گشتی، نابێت له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش
ده‌وام بكات به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رپرسیار ده‌بن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پزیشکانی
نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دوەم لە هەولێر و ئیدارەی سۆران، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند:
لەڕۆژی شەممەوە، بایکۆتی دەوامکردن لە سەرجەم فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی هەولێر
و سۆران بە هەمو بەشەکانییەوە دەستپێدەکات و تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوە
سەر کارەکانیان.
47 جار خوێندراوەتەوە