بە شێوەیەکى ئەزمونى،
پارێزگاى هەولێر لەناو ئەپڵیکەیشنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کارا کرا وداوا لە هاوڵاتییانیش دەکرێت ئەپلیکەیشنەکە
دابەزێننە ناو موبایلەکانیان.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەری
پسوڵەی خۆراکی هەولێر، سیامەند قادر، ڕایگەیاند:
لە ئێوارەی پێنج شەممەوە بە شێوەیەکى ئەزمونى
پارێزگاى هەولێر لەناو ئەپڵیکەیشنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کارا کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
لە 29-5-2025 تا 2-6-2025 بە شێوەی ئەزمونی
کاراکراوە و دوای ئەو وادەیە دەکرێت بە فەرمی و داواش لە هاوڵاتییان دەکات ئەپڵیکەیشنەکە
دابەزێننە ناو مۆبایلەکانیان.
پێشتریش لە
پارێزگای هەڵەبجە، لە 8ـی ئایاری 2025 پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بریکارەکانی خۆراک وەک یەکەم پارێزگا بە فەرمی کاراکرابو، کە هاوڵاتییان لە رێگەیەوە زانیارییەکانیان دەنێرن و کارەکانییان بۆ رایى دەکرێت، هەروەها بریکارەکانى خۆراکیش لە رێگەى هەمان ئەپڵیکەیشنەوە بەشەخۆراک دەدەن بە هاوڵاتییان کە تێیدا ڕێکەوتی رۆژ، جۆر و بڕى ئەو بابەتانە تۆمار دەکرێن کە دەیدەنە بە هاوڵاتییان.
لە دوای
هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانیش بە بێ خستنەڕوی وردەکاری ئاگاداری
هاوڵاتیانی سنوری شارەکە دەکات کەلە ئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاری هاوڵاتیان
لە فۆرمی خۆراکدا کارا کراوە.
هاوڵاتییانی
دانیشتوی هەولێر و سلێمانی و سنوری هەردوو شارەکە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار
بکەن
3907 جار خوێندراوەتەوە