پزیشكیان: نامانەوێت چەكی ئەتۆم بەرهەم بهێنین

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 07/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە و جەخت دەكاتەوە كە بەرنامە ئەتۆمییەكەیان لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: سەرباری ئەوەی وڵاتەی توانی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لەلایەن رابەری باڵاوە فتوای حەرامكردنی دراوە و تاران ویستی نییە ئەو جۆرە چەكە بەرهەمبهێنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كۆماری ئیسلامی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبواری ئاشتیدا و بۆ بەدەستهێنانی وزەی كارەبا بەكاردەهێنێت.


رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردو، عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پێویستە، بۆیە هەرگیز واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنن و جەختیشكردەوە كە تاران هەوڵی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نادات.


پێشتر، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: بەرنامە ئەتۆمی وڵاتەكەی لەبواری ئاشتیدا بەكاردەهێنێت، یەكێك لەو وێستگانەش لە بوشێهرە كە توانای بەرهەمێهانی هەزار مێگاوات كارەبای هەیە و لە ساڵی رابردودا (7.3) ملیار کیلۆ وات کارەبای بەرهەمهێناوە.

167 جار خوێندراوەتەوە