مەزڵوم عەبدی: هیچ پلانێکم نییە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەردۆغان

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 31/05/2025
کوردستان
+
-

مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە، ئامادەی شەڕیش نین بەڵام بەرگری لەخۆیان دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە رایگەیاند، لەرێگەی نێوەندگیرەکانیانەوە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیا هەیە، هیواش دەخوازێت ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێبدرێت.
دەڵێت: "نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شەڕ، بەڵام هەمو کات بەرگری لەخۆمان دەکەین".

 

باسی لەوەشکردوە، هەسەدە و سوپای تورکیا شەڕی درێژخایەنیان لەدژی یەک کردوە، بەڵام بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست لەماوەی دوو مانگی رابردو ئەو پێکدانانە راگیراون، هێواخوازە ئاگربەست ببێتە هەمیشەیی.

 

عەبدی وتیشی: هەزاران چەکداری بیانی لە سوریا بونیان هەیە و بونەتە کێشە،  ئامادەییان هەیەو، بوونەتە کێشەو دەبێت چارەسەر بکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا: دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع،  سەرۆک کۆماری سوریا ئەرێنی بووە، جەختی لەسەر ئەگەری تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەگەڵ دیمەشق و گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی کردەوە.

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی "پلانی هەیە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە"؟ عەبدی رایگەیاند، " لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەو کۆبونەوەیە، بەڵام دژی ئەوەش نیە، ئێستا لەگەڵ تورکیا لە شەڕدا نین، دەکرێت لە داهاتودا پەیوەندییەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت و ئەوان ئامادەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان".

168 جار خوێندراوەتەوە