بەبەشداری 115 هەزار قوتابیی، تاقیکردنەوە گشتییەکانی
قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکرد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداری
115 هەزار و 787 قوتابی، لە سەرجەم بەشەکانی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تاقیکردنەوە
گشتییەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستیان پێکرد.
لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی
کوردستان، (115)هەزار و (787) قوتابی بەشدارى لە تاقیکردنەوەکاندا دەکەن و بەسەر دوو هەزار و (17)هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون.
بە گوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان، هەفتەی دو رۆژ
تاقیکردنەوە دەکرێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا تاقیكردنەوەكان رادەگیرێن و دوای
پشوی جەژن، تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە.
105 جار خوێندراوەتەوە