كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
07:57 - 31/05/2025
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە رۆژی دوشەممەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و لەناوچەكانی باشوری عێراق خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، سبەینێ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەشێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام لە رۆژی دوشەممەوە لەسەرتاسەری عێراق پلەكانی گەرما دەست بەدابەزین دەكەن.


ئەوەیخستوەتەڕو، لە شارەكان و ناوچە جیاوازەكانی باشوری عێراق خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە، بەڵام رێژەكەی كەمە.


دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی بۆ كەشوهەوای رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە كردوە كە تیایدا  ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە، بەڵام رۆژی سێشەممە بەهۆی "با"ـوە ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچەکانی  رۆژهەڵاتی باشوری وڵات هەیە.

444 جار خوێندراوەتەوە