بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، ئەم یادە هاندەری قوڵکردنەی گیانی برایەتی
و بەهێزکردنی ڕایەڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بێت.
هەواڵ:KNNC
لە یادی (50) ساڵەی
دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان پەیامیکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی
حزبەکە کرد و رایگەیاند، "هیوادارین، ئەم یادە هاندەری قوڵکردنەی گیانی برایەتی
و بەهێزکردنی ڕایەڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بێت، هاوکات لەناوخۆی هەرێمدا، سەرەتای
کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومڕانی، لەوانە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی
نوێی حکومەتی هەرێم بێت".
دەقی پەیامەکەی
بزوتنەوەی گۆڕان:
بەڕێزان: کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی
کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی
سڵاو و ڕێز ...
بەبۆنەی یادی (٥٠)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستانهوه، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی
یەکێتیەکەتان دەکەین.
هیوادارین، ئەم یادە هاندەری قوڵکردنەی گیانی
برایەتی و بەهێزکردنی ڕایەڵە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بێت، هاوکات لەناوخۆی هەرێمدا،
سەرەتای کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومڕانی، لەوانە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بێت، بەمەش دامەزراوەکان بەشداربن لە وەڵامدانەوەی ئەو
سەختیانەی ڕوبەڕووی هەرێمەکەمان بونەوە، لەسەرو هەمویانەوە دابینکردنی شایستە داراییەکان
و مافە ئابوری و داراییەکان لەچوارچێوەی عێراقدا.
بەپێویستیشی دەزانین، جگە لە ئومێدی سەرکەوتن بۆ
هێنانەدی ئامانجە ڕێکخراوەیی و گشتیەکان، پەیوەندی نێوان هەردولامان لەسەر بنەمای
پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان بەرەو پێش بچێت و ئێوەش شاد و سەرکەوتوبن.
بزوتنەوەی گۆڕان
١ی ٦ی ٢٠٢٥
132 جار خوێندراوەتەوە