ئیلۆن ماسک، ئاشکرای کرد کە چەند ساڵێک لەمەوبەر
و بۆ ماوەیەک؛ ماددەی کیتامینی بەکار هێناوە، دەشڵێت: پێشتر بابەتەکەی ئاشکرا کردوە
و ئامنجیشی لە بەکارهینانی ماددەکە بۆ چارەسەری دەرونی بوە.
هەواڵ:KNNC
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی وەڵامی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریكی دایەوە کە باس لە بەکارهێنانی زۆری ماددەی کیتامین
و ئاڵودەبونی دەکات و دەڵێت، "هەواڵی رۆژنامەكە ناڕاستە".
ماسک وتیشی، چەند ساڵێک لەمەوبەر کیتامینی بە رێنماییی
پزیشكان بۆ چارەسەری نارەحەتی دەرونی بەكارهێناوە و لە ئێستادا بەکاری ناهێنێت.
ماسک وتوشییەتی، پێشتر بابەتەکەی لە تۆری کۆمەلایەتی X باسکردوە بۆیە ئەوە شتێکی نوێ نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، رۆژی هەینی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، "ئیلۆن ماسک زیاتر لەوەی
پێشتر بیری لێدەکرایەوە، مادەی هۆشبەری لە ئاهەنگە تایبەتەكاندا بەکارهێناوە، لە نێویاندا
لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ.
بە گوێرەی رۆژنامەکە بەکارهێنانی ئەو مادەیە گۆڕانکاریی گەورەی لە باری دەرونی ئەو میلیاردێرە ئەمریکییە دروست کردوە.
کیتامین،
دەرمانێکە پزیشکەکان بۆ بێهۆشکاری گشتی بەکاریدەهێنن و لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و
دەرمانی ئەمەریکاوە پەسەندکراوە، هەروەها زۆرجار پزیشکەکان بۆئەو کەسانە
بەکاریدەهێنن کە دوچاری خەمۆکی دەبن و بۆ ماوەیەک کورت دەبێتە هۆی لەدەستدانی بیرەوەری.
138 جار خوێندراوەتەوە