عێراق؛ تۆڕێكی تاوانكاریمان دەستگیركرد كە بەنیازبون كاری تێكدەرانە ئەنجام بدەن

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 31/05/2025
عێراق
+
-

هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی تاوانکاری راگەیاند کە هەوڵیان داوە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.


هەواڵ: (KNNC)


دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند: لە سەر بنەمای زانیارییەكان و دوای دڵنیابونەوە و وەرگرتنی رەزامەندی لە دادوەر،  هێزەكانیان توانیوانە ئۆپراسیۆنێك ئەنجام بدەن كە تیایدا تۆڕێكی تاوانكارییان دەستگیركردوە كە كردەوەی تیرۆریستییان لە وڵات ئەنجامداوە.


رونیكروەتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتدا تۆڕەكە هەوڵیاندا ژنە رۆژنامەنوسێكیان بكوژن، روداوەكە بوە هۆی بەدەستهێنانی سەرداوی زانیاری لەسەر ئەو تۆڕە و كردەوە تیرۆریستییەكانیان.


دەزگاكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دەستنیشانكردن و دەستگیركردنی سەرجەم ئەندامانی تۆڕەكە، پێشتر رەزامەندی لە دەسەڵاتی یاسایی وەرگیرابو، بۆیە لە ئۆپراسیۆنەكەدا هێزەكانیان هەڵیانكوتایە سەر حەشارگەكانیان و سەرجەمیان لە پارێزگاكانی وڵاتدا دەستگیركران.

134 جار خوێندراوەتەوە