دوای راگرتنی
موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق
هەوڵی چارەسەركردنی كێشە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكان
كۆبوەتەوە ئاشكراشیدەكات؛ كۆشكی سپی ئەمەریكا داوای لە هەردو لایەنەكە كردوە
پابەندی دەستور بن شایستە داراییەكان رادەستی یەكتری بكەن.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ شەممە،
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە؛ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی رەوانە نەكردنی
موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك
وەزیرانی عێراق وەك یەكەم هەنگاو پەیوەندی بە كوتلە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی
نوێنەرانەوە كردوە و دواتر لەگەڵیان كۆبوەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو،
لە كۆبونەوەكەی لەگەڵ ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سودانی بەڵێنی
داوە كە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات.
رۆژنامەی
شەرقلئەوسەت ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئیدارەی كۆشكی سپی داوای لە هەولێر و بەغداد كردوە
كە پابەندی دەستوربن، هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و شایستە داراییەكان
رادەستی یەكتری بكەن.
541 جار خوێندراوەتەوە