نوسینگەی نەتانیاهۆ بڵاویکردەوە، وەڵامی حەمماس بۆ
ئازادکردنی بارمتەکان قبوڵنەکراوە، جەختیشدەکاتەوە، ئیسرائیل بەردەوام
دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان بۆ وڵات و بەزاندنی حەمماس.
هەواڵ:KNNC
لە دوای پێشنیازەکەی بزوتنەوەی حەمماس بۆ
ئازاد کردنی بارمتەکان نووسینگەی نەتانیاهۆ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە
کاتێکدا ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر چوارچێوە نوێکراوەکەی ویتکۆف دەربڕیوە بۆ
ئازادکردنی بارمتەکانمان، بەڵام هێشتا بزوتنەوەی حەمماس پابەند نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەڵامی
حەمماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان قبوڵنەکراوە، پرۆسەکە دوا دەخات و ئیسرائیل
بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان بۆ وڵات و بەزاندنی حەمماس.
ئەمە لە کاتێکدایە بزوتنەوەی
حەمماس وەڵامی خۆی لەبارەی پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆف داوەتەوە، کە تایبه‌ته
به ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌ززه، لەگەڵ كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له
كه‌رته‌كه و گه‌ره‌نتیی گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و ئازادكردنی 10 دیلی ئیسرائیلی
و راده‌ستكردنه‌وه‌ی 18 ته‌رم، به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك لە زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
112 جار خوێندراوەتەوە